سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی شکستپێهێنانی داعش لە گوتارێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، داعش لە عێراق نەماوە و سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعش مێژوویی بوو. هاوکات جەختی کردووە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سووریا دەکەن و پێویستە ڕێز لە هەڵبژاردەکانی گەلی سووریا بگیرێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیرانی عێراق بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی کۆنترۆڵکردنەوە خاکی عێراق لە ژێر دەستی ڕێخکراوی چەکدارانی داعش گوتارێکی پێشکەش کرد و وتی: ڕۆژی سەرکەوتن، ڕۆژێکی مێژوویی بوو بۆ گەلانی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: برا و هاوڕێیەکانمان لەگەڵمان وەستانەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر, چونکە عێراقییەکان لە جیاتی جیهان بەرەنگاری هزری بەلاڕێداچوو بوونەوە، سەرکەوتنی عێراقییەکان بەسەر تیرۆر سەرکەوتنی مرۆڤایەتی بوو بەسەر هەڕەشەیەک کە ناوچەکە و جیهانی تۆقاندبوو. تیرۆر شوێن پێی لە عێراق نەماوە و شانەکانی جگە لە هەڵاتن و دۆڕان هیچی دیکەیان بۆ نەماوە بەرامبەر هێزە ئەمنییەکانمان.
سوودانی سەربارەت بە دۆخی سووریاش وتی: ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین هیوادارین هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و سەلامەتیی گەلەکەی و هەڵبژاردنەکە بۆ ئەوان جێبهێڵن و ڕێز لە ئیرادەی ئازادی بگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2014 چەکدارانی ڕێکخراوی داعش چەند شارێکیان لە عێراق داگیرکرد دیارترینیان شاری موسڵ بوو، دوای سێ ساڵ و لە 09-12-2017 ئەو ڕێکخراوە لەسەر دەستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر شکستی هێنا، بەڵام تائێستاش شانە نوستووەکانی داعش چالاکییان لەسەر خاکی عێراقدا ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت