
ڤیلادیمێر پووتین و بەشار ئەسەد - وێنە؛ ئەرشیف/ AP
ئاڤا نیوز
ڤیلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا باس لە دۆخی سووریا دەکات و ئاشکرای کرد کە تاوەکو بەشار ئەسەدی نەبینیوە، بەڵام لە پلانیدا هەیە بیبینێت.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە لە حکومڕانی بنەماڵەی ئەسەد و 13 ساڵ بەسەر خۆپێشاندانەکانی سووریادا، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (08-12-2024) ئۆپۆزیسیۆنی چەکداری ئەو وڵاتە، دیمەشقی پایتەختی کۆنترۆڵ کرد و بەشار ئەسەد سەرۆکی وڵاتەکە بەرەو ڕووسیا هەڵات.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ساڵانەی کرد و چەندین پرسی گرنگی خستەڕوو، لە نێویاندا دۆخی سووریا بابەتێکی گرنگی کۆنگرەکە بوو و ئەمانەی گوت:
- دوای هاتنی بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ نەمبینوە، بەڵام لە پلانمدایە بیبینم و لەگەڵی کۆببمەوە.
- کەسانێک هەوڵی ئەوە دەدەن کە ئەوەی لە سووریا ڕووی دا وەک شکستێک بۆ ڕووسیا پێناسە بکەن، ئەمە هیچ ڕاستییەکی بۆ نییە، کەوتنی ئەسەد شکستی ڕووسیا نییە و ئێمە ئامانجمان لەوێ بەدەستهێناوە.
-مۆسکۆ پێشنیازی بۆ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کردووە سەبارەت بە بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ناوچەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیار لەسەر چارەنووسی سوپای وڵاتەکەی لە سووریا نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
بە تۆمەتی ساختەکاری سێ فەرمانبەر دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کاندید دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: لووتکەی نێوان پووتین و ترەمپ بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد