سوودانی سەرۆکایەتیکردنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بە کەسێکی نوێ دەسپێرێت
- عێراق
- 19 کانوونی یەکەم

حەمید ڕەشید فلەیح - سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکایەتیکردنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بە حەمید ڕەشید فلەیح شەتری دەسپێرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان حەمید ڕەشید فلەیح شەتری بۆ سەرۆکایەتیکردنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق دەستنیشان دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، ئەم ئەرکە وەک درێژەپێدەری پشتگیریکردنی کارەکانی دەزگاکەیە، بۆ خزمەتکردنی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، هاوکات بەهۆی ئەزموونی حەمید شەتری و ئەدای بەرچاوی لە بواری ئەمنیدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق (INIS) لە ساڵی 2004 بۆ جێگرتنەوەی دەزگای هەواڵگریی گشتی پێشووی عێراق دامەزراوە.
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا چوار کەس سەرۆکایەتیی ئەو دەزگایەیان کردووە، لەنێوان ساڵانی 2004 تا 2009، محەممەد عەبدوڵڵا شەهوانی، لە 2009-2016 زوهێر غەرباوی، 2016-2020 مستەفا کازمی، لە تەمموزی 2022 تا تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ڕائید جوحی، سەرۆکی ئەو دەزگایە بوونە، سەرۆکی ئێستای دەزگاکەش، پێشتر بەڕێوەبەری جێبەجێکردن بووە لە دەزگاکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






