سوودانى: لە ساڵڕۆژی داگیركردنی مووسڵ لەلایەن داعش فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ دەكەینەوە
- عێراق
- 22 کانوونی یەکەم

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی بەسەرکردنەوەی کارەکانی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی مووسڵ کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێ، لە ساڵڕۆژی داگیركردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ دەكەنەوە، ئەمەش وەك پەیامێك "بە ڕووی تیرۆر و تۆقاندن".
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ یەكشەممە 22-12-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەدواداچوونێكی مەیدانیدا بۆ بەسەركردنەوەی پڕۆژەی دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ، سەردانی پارێزگای نەینەوای كرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بارەی سەردانەكەی ئەمڕۆی سوودانی بۆ شاری مووسڵ ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە، "پێداچوونەوەمان بەدواهەمین قۆناغەكانی دروستكردنی ڕێڕەوی فڕینی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ و هۆڵە جۆراوجۆرەكانی كرد كە لەئێستادا 80%ـی كارەكانی تەواوبووە".
زانیاریی زیاتر: سوودانی فەرمانی بە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە كرد كە لەزووترین كاتدا ئاستەنگەكانی بەردەم تەواوكردنی پڕۆژەكە لابدات بۆ ئەوەی لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بكرێتەوە.
باكگراوند: پێش 10 ساڵ لە ڕێككەوتی 10ـی حوزەیرانی 2014، مووسڵ لەلایەن ڕێكخراوی داعش داگیركرا و دوای سێ ساڵ شارەكە كۆنتڕۆڵ كرایەوە، بەڵام ژێرخانی شارەكە بەتەواوی خاپوور بوو، ماوەی چەند ساڵێكە هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شارەكە دەستی پێكردووە و پڕۆژەكان لە سێكتەرە جۆراوجۆرەكاندا بەخێرایی جێبەجێ دەكرێن. یەكێك لە گرنگترین پڕۆژەكانیش فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵە كە بڕیارە لە 10-06-2025 لە ساڵڕۆژی داگیركردنی شارەكە بەفەرمی بكرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






