
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی دابەزینی لە فڕۆکە، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دەکات و لەگەڵ شا چارڵزی سێیەم و سەرۆکوەزیران و چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: عێراق و بەریتانیا لە هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانن و لە ڕابردووشدا هەردوو وڵات واژۆیان لەسەر چەندین یاداشت پەیوەست بە هاوکاریی ئەمنیی کردووە و لە هەوڵی پەرەپێدانی زیاتری ئەو ڕێککەوتن و یاداشتانەن لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەردانی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دەکات و لەگەڵ شا چارڵزی سێیەم و کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا لە حکومەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.
- لە میانی سەردانەکەی چەند دیدارێکی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی دەبێت، جگە لە ئەنجامدانی سیمینار و وتوێژ لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوەدا.
- سەردانەکەی سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتوو دێت، کە تێیدا واژۆ لەسەر ژمارەیەک ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبوارە جیاجیاکاندا دەکرێت، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و ئەمنیدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەت، ئەندامانی پەرلەمان، پارێزگاری بەسرە، ژمارەیەک ڕاوێژکار و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگان و کارساز لە سەرجەم کەرتە ئابوورییەکان، یاوەری شاندەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبن بۆ بەریتانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






