
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی سەرکردایەتی یەکگرتووی سوننە لە عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای کاراکردنی ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە دەکات کە بووە بنەمای پێکهێنانی حکومەتی ئێستای عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەکەیدا، هاوپەیمانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی سوننە داوا لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات پەلە بکەن بۆ جێبەجێکردنی چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتنە سیاسییەکەی نێوان لایەنەکانی حکومەتی ئێستای عێراق کە بریتین لە:
- پەسەندکردنی یاسای لێبوردنی گشتی.
- گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ گوند و ناوچەکانی خۆیان، بەتایبەتی ئاوارەکانی جورف سەخەڕ و عۆجە
هەڵوەشاندنەوەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری.
- هاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی دامودەزگاکانی دەوڵەتدا بە شێوەیەک کە مافەکانی پێکهاتەی سوننە مسۆگەر بکات.
- کشانەوەی سەرجەم هێزە سەربازییەکان لە شارە سوننەنشینەکان و ڕادەستکردنی دۆسییەی ئەمنی بە وەزارەتی ناوخۆ.
باکگراوند: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەریەکە لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و ئەحمەد جبوری، سەرۆکی حیزبی جەماوەر و زیاد جەنابی، سەرۆکی فراکسیۆنی موبادەرە لە بەغدا کۆبوونەوە و پێکهێنانی هاوپەیمانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی سوننەیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





