ئیدارەی دەوڵەت بۆ سوننە: داواکارییەکانتان بەپێی یاسا و دەستوور جێبەجێ دەکرێن
- عێراق
- 18 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت وەڵامی نامەکەی هاوپەیمانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی سوننەی دایەوە و دەڵێت "داواکارییەکانتان لە ڕێگایە بۆ جێبەجێکردن بەپێی یاسا و دەستوور".
چیرۆكه سهرهكیهكه: لە بەیاننامەکەیدا، هاوپەیمانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی سوننە داوا لە هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەکات پەلە بکەن بۆ جێبەجێکردنی چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتنە سیاسییەکەی نێوان لایەنەکانی حکومەتی ئێستای عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەیەکدا کە ئاڕاستەی لایەنە سوننەکانی کردبوو، ڕایگەیاند: ئێمە سوورین لەسەر جێبەجێکردنی وەرەقەی ڕێککەوتنی سیاسی و بەرنامەی حکومەت، هاوکات لە ماوەی دستبەکاربوونی حکومەتەکەی سوودانییەوە تاوەکو ئێستا 76% ڕێککەوتنەکان جێبەجێکراون.
زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرجەم ئەندامانی خۆی کرد، بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر پرسە هەڵپەسێردراوەکان هەڵگرن.
ئەمەش بزانە: هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت سەرجەم ئەو لایەنە سیاسییانە لەخۆدەگرێت کە بەژدارن لە حکومەتی ئێستای عێراق، سەرکردایەتیی یەکگرتووی سوننەش هاوپەیمانیەکە لەنێوان چەند لایەنێکی عەرەبی سوننە، وەک مەحموود مەشهەدانی و خەمیس خەنجەر و موسەننا سامەڕایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





