
دیمەنێکی سەنتەری قەزای شارەزوور
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆشەوە، دانیشتوانی شارەزوور گردبوونەوە، هاوکات پسپۆڕێکی ژینگەش هۆشداریی دەدات لەوەی بڵاوبوونەوەی بۆنی لەمشێوەیە سەرچاوەیەکی نەخوازراوە، بۆیە جەستە قبووڵی ناکات.
چیرۆکی سەرەکی: بۆنێکی ناخۆش، سنووری شارەزووری گرتووەتەوە و سەرچاوەکەشی لە شارەزوور نییە، ئەمەش کاردانەوەی پیاوانی ئایینی و هاونیشتمانیانی لێکەوتووەتەوە و گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و پەیامێکی ناڕەزایەتییان بڵاو کردەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: سەربەست شێخ بورهان، ڕێکخەری گردبوونەوەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆنەکە مەترسی ڕاستەوخۆی لەسەرمان هەیە، بۆیە داوامان لەلایەنی پەیوەندیدار کردووە، هەنگاوی جددی بگرنەبەر و بۆنەکە بنبڕ بکرێت، چونکە کاریگەریی لەسەر تەندروستیی هاونیشتمانیان دروستکردووە.
د. ساڵح نەجیب، پسپۆڕی ژینگەیی بە ئاڤا میدیای گوت: بۆ ئەوەی بگەینە سەرچاوەی بۆنەکە دەبێت لێکۆڵینەوەی مەیدانی بکەین، بەڵام هەر بۆنێک کە بگاتە ئاستێک کاردانەوەی لەسەر مرۆڤەکان دەربکەوێت، ئەوا جێگەی مەترسییە و هۆشداریی دەداتە مرۆڤەکان لەوەی شوێنەکە جێبهێڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 46 خولەک لەمەوپێش
(ئاڤا) لە ناو دڵی سلێمانیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 290 سکاڵا دژی عەجاج تۆمار کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات