عێراق و ئێران ڕووفاتی بێسەروشوێنانی جەنگی نێوانیان ئاڵوگۆڕ دەکەنەوە
- عێراق
- 26 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران
ئاڤا نیوز
لە دەروازی سنووری نێوان عێراق و ئێران لە بەسرە، هەردوو وڵات ڕووفاتی بێسەروشوێنبووانی سەردەمی جەنگی یەکەمی کەنداو ئاڵوگۆڕ کردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، عێراق ڕووفاتی 41 سەربازی ئێرانی ڕادەستی ئەو وڵاتە کردەوە کە 16ەیان ناسنامەکەیان زانراوە، لە بەرامبەردا ئێران ڕووفاتی 21 سەربازی رادەستی عێراق کردەوە کە تەنیا یەکێکیان ناسنامەکەی زانراوە و دواتر پشکنین بۆ ڕووفاتەکانی دیکە دەکرێت بۆ زانینی ناسنەمەیان و ڕادەستکردنەوەیان بە خانەوادەکانیان.
زانیاریی زیاتر: ناوەناوە هەردوو وڵات ڕووفاتی سەربازانی یەکتری ئاڵوگۆڕ دەکەنەوە، ئەوەش بەپێی ڕێککەوتنی جنێف کە لە ساڵی 2008 واژۆ کرا بە چاودێریی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور.
باکگراوەند: جەنگی نێوان عێراق و ئێران ماوەی هەشت ساڵی خایاند، شەڕەکە لە ساڵی 1980 دەستیپێکرد و تا ساڵی 1988 بەردەوام بوو، لەو شەڕەدا سەدان هەزار قوربانیی لە هەردوولاوە لێکەوتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە و میکانزمەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی هۆشداری دەدات لە "مەترسییەکی گەورە" بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوو کارمەندی دەزگای دژەتیرۆر کوژران
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووداوەکەی کوت شەڕی ڕاگەیاندنی سوودانی و پارێزگاری پێشووی واست گەرم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە