
کرێکارێک لەکاتی کارکردن. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككاری توندی یاسایی لەبەرامبەر هەر خاوەن پڕۆژە و كارێك دەكات كە كرێكارەكانی دەستەبەر نەكردبێت، داواش دەكات هەر كرێكارێك لە كاتی كاركردن یان بەهۆی كارەكەیەوە تووشی ڕووداوێك بوو و زیانی پێگەیشت بە زووترین كات قەرەبوو بكرێتەوە.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی كوردستان دەیان كرێكار هەن لە كاتی كاركردن تووشی ڕووداو بوونە و بەهۆی دابیننەكردنی دەستەبەر لەلایەن خاوەنی پڕۆژەكانەوە هیچ قەرەبووییەك نەكراونەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی مەبەستیەتی لەمەودوا لە هەر ڕووداوێكدا بە زووترین كات ئاگادار بكرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر.
لێدوانی فەرمی: مەریوان بەگۆک عەزیز، بەڕێوەبەرى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بۆ ئەوەی مافی ئەو كرێكارانە نەفەوتێت كە لە كاتی كاركردن یان بە هۆی كاركردنەوە تووشی ڕووداوێك دەبن، زامدار دەبن یاخود گیان لەدەست دەدەن، نووسراوێكمان ئاراستەی هەریەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی و ئەنجوومەنی دادوەری كردووە و داوامان كردووە لە هەر ڕووداو و حاڵەتێك وا بەڕێوەبەرایەتییەكانمان لە پارێزگا و ئیدارەكان ئاگادار بكەنەوە.
- نووسراوی بەڕیوەبەرایەتییەكە بۆ ئەوەیە ئەگەر ئەو كەسەی كە تووشی ڕووداوێک دەبێت كرێكار بێت و دەستەبەر كرابێت ئەوا یان قەرەبوو دەكرێتەوە بەپێی ڕێژەی برین و پێكانەكەی یانیش خانەنشین دەكرێت، هاوكات ئەگەر ڕووداوەكە بە مردن كۆتاییهات ئەوا میراتگرانی كرێكارەكە لە مووچەی خانەنشینییەكەی سوودمەند دەبن.
- ڕێككاری یاسایی توند لەبەرامبەر هەر خاوەن پڕۆژە و كارێك دەگیرێتە بەر ئەگەر ئەو كرێكارەی كە تووشی ڕووداوەكە بووە دەستەبەر نەكرابێت.
- پێویستە هەر خاوەن پڕۆژە و كارێك بە زووترین كات كرێكار و كارمەندەكانیان دەستەبەر بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت