
دنیشتنی پەرلەمانی عیراق، وێنە - ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەڵێن دەدات حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە خەرجییەکان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت قەرەبوو بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025 دا کە تێیدا بڕگەیەکی پەیوەستبوو بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی گواستنەوە و دەرهێنانی نەوت زیاد دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ەوە وەردەگیرێت، بەمەرجێک تێچووی دادپەروەرانەی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە لەلایەن دەزگایەکی ڕاوێژکاری تەکنیکی نێودەوڵەتی تایبەتمەندەوە کە دەبێت لەماوەی 60 ڕۆژدا دیاریبکرێت، ئینجا بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا حیسابی بۆ بکرێت."
هەنگاوی دواتر: ئەو تیمە ڕاوێژکارییە تێچووی خەمڵێنراوی بەرهەمهێنان و گواستنەوە پێشکەش بە وەزارەتەکانی نەوت و وەزارەتی دارایی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات. حیسابکردنی قەرەبووی پێشوو دەبێت لەسەر بنەمای تێچووی پێشوو بۆ هەر بەرمیلێک کەڕەتی ژمارەی بەرمیلەکانی وەرگیراو بێت، وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئەو بڕە پارانە دەدات بە حکومەتی هەرێی کوردستان، کە بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت