ئاڤا نیوز
دوای بەدوداچوونی ئاڤا، کارگەیەکی بەرهەمه سپیاییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەخرێت کە ماستی مەسلەحەی بەناوی ماستی خۆماڵیی بەرهەم دەهێنا.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کەمی ڕێژەی بارانبارین بەرهەمە سپیاییە خۆماڵیەکان کەمتر دەهێندرێتە بازاڕەکان، ئەمەش وای کردووە لە پارێزگای هەولێر هەندێک لە کارگەکان ئەم بەرهەمانە ساختە بکەن و لە بەشێک لە دوکان و شوێنەکان بەناوی بەرهەمی سروشتی بە هاونیشتمانیانی بفرۆشن.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید پەیامنێری ئاڤا میدیا، بەدواداچوونی کردووە، چووەتە دووکانێکی ماستفرۆشی،
- بە نرخی ماستی مەڕی ئەسڵی جامێک ماست دەکڕێت بە 10 هەزار دینار، دووکاندارەکەش هەزار سوێند وقورئان دەخوا کە ئەمە ماستی دەرەجەیەکی خۆماڵیی مەڕە.
- هیشام سەتڵە ماستەکە دەبا بۆ دایە حاجییەک لە گوندێکی نزیک هەولێر کە هەشتا ساڵە بێرییە و ئاژەڵداری دەکات و مەڕ و ماڵا دەدۆشێت.
- دایە حاجی کەوچێک دەهێنێت و تامی ماستەکە دەکات و دەڵێ، حەرامبێت ئەگەر ئەوە ماستی مەڕ بێت، ئینجا مەنجەڵێک ماستی مەڕەکانی خۆیان دەهێنێت و بەراوردی دەکەن بە یەکتر، دەردەکەوێت کە هەردوو ماستەکە لە تام و ڕەنگ جیاوازییان زۆرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هیشام سەتڵە ماستەکە لەگەڵ خۆی دەبات بۆ لیژنەکانی چاودێری بازاڕ، لیژنەکەش لەگەڵی دەرەچن و کارگەیەکی ماست دادەخەن کە ماستی مەسڵەحە بەناوی ماستی مەڕی ئەسڵی دەفرۆشێت بە خەڵک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە قەرەهەنجیر گرفت بۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دروستبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە قەرەهەنجیر گرفت بۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دروستبووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد





