ئاڤا وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان بڵاودەکاتەوە

دیمەنی کارمەندێکی ئەمنی لەکاتی دەنگدان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، 303 هەزار و 151 دەنگدەرەی تایبەت لەگەڵ ئاوارەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، لە 231 بنکە دەنگ دەدەن.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و دوو ڕۆژی دیکە دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەری تایبەت لە 836 بنکە دەنگ دەدەن.

لێدوانی فەرمی: خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای گوت، "جگە لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، ڕۆژی یەکشەممە نزیکەی 26 هەزار ئاوارە لە 23 بنکەی هەڵبژاردن مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەنگ بدەن."

ژمارەکان وادەڵێن: 276 هەزار و 613 دەنگدەر بەبێ ئاوارەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن لە 204 بنکە دەنگ دەدەن، بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش بوون:-

٠ هەولێر: 111 هەزار و 839 دەنگدەر لە 79 بنکە دەنگ دەدەن

٠ سلێمانی و هەڵەبجە: 108هەزار و 344 دەنگدەر لە 82 بنکە دەنگ دەدەن

٠ دهۆک: 56 هەزار و 430 دەنگدەر لە 43  بنکە دەنگ دەدەن

ئەو ئاوارانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەمجۆرەیە:

٠ دهۆک: 25 هەزار و 986 دەنگدەر لە 23 بنکە دەنگ دەدەن

٠ هەولێر: 547 دەنگدەر لە سێ بنکە

٠ سلێمانی: پێنج دەنگدەر لە یەک بنکە

تێکڕایان 26 هەزار و 538 ئاوارەن سبەی یەکشەممە دەنگ دەدەن.

لەلایەکی دیکەوە: لە پارێزگای نەینەوا 110 هەزار و 42 دەنگدەر لە 57 بنکە دەنگ دەدەن. لە پارێزگای کەرکووکیش، 56 هەزار و 237 دەنگدەری تایبەت لە 29 بنکە دەنگ دەدەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ