
دیمەنێکی پارێزگای نەینەوا، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بە واژۆی عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ 14 پۆستی کارگێڕی ئەو پارێزگایە دەرچوو، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەتیدەکاتەوە پارتی بەو گۆڕانکارییانە ڕازی بێت.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو، بەرەی نەینەوای موستەقبەل کە یەکێتی بەشێکە لەو بەرەیە لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەبێ ئامادەبوونی بەرەی نەینەوا لیئەهلیها کە پارتی تیایدا بەشدارە، دەنگیدا لەسەر گۆڕانکاری لە 21ـی پۆستی ئەو پارێزگایە، یەکێک لە پۆستەکان قایمقامی قەزای مەخموورە.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو بڕیارەی دراوە سیاسییە و پارتی ڕەتیدەکاتەوە و هەڵوێستی دەبێت. ئێمە وەکو لیژنەی تایبەتی هەرێم و پارێزگاکان نووسراومان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان ناردووە پێمان وتوون کە بڕیارەکە نایاساییە، شەش لەو پۆستانەی لە ئەنجوومەن دەنگیان لەسەر دراوە کێشەی یاساییان هەیە.
شێروان دووبەردانی باسی لەمانەش کردووە:-
- ئەو بڕیارەی دوێنێ دووشەممە، پارێزگاری نەینەوا داویەتی بە ناچاری بووە، چونکە بەپێی یاسای ژمارە 111ـی ساڵی 1969 هەموو بەرپرسێک لەماوەی 10 ڕۆژدا ئەگەر بڕیاری دادگا جێبەجێ نەکات ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توند دەبێتەوە سزاکەی تا دوو ساڵ زیندانی دەبێت. بەڵام پارێزگار لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکردووە و چاوەڕێی ئەنجامی دادگاین.
- بەپێی یاسای ژمارە 21ـی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ساڵی 2008، هەموو ئەو پۆستانەی دیاریکراون بە کۆمەڵێک ڕێکار تێپەڕ دەبن، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هیچ یەک لەو ڕێکارانەی جێبەجێ نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






