لە شوێنە گشتییەکانی هەولێر کێشەی کەمی تەوالێت هەیە؛ "ڕۆژانە 30 خولەک لە سەرە دەوەستم"
- کوردستان
- 14 شوبات
ئاڤا نیوز
کەمی تەوالێت لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی هەولێر، کێشەی بۆ هاونیشتمانییان دروست کردووە. هاونیشتمانییەکیش دەڵێت، "ڕۆژانە 30 خولەک لە نۆرەی تەوالێت دەوەستم".
چیرۆکی سەرەکی: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە، قسەی لەگەڵ هاونیشتمانییەک کردووە کە ماوەی 25 ساڵ دەبێت دوکاندارە لە بازاڕی قەیسەری، ئەو هاونیشتمانییە باسی گرفتی کەمی تەوالێت دەکات لە سەنتەری شاری هەولێر و دەڵێت: "ڕۆژانە 30 خولەک نۆرەی تەوالێت دەگرم و دوکانەکەم بەجێدەهێڵم یاخود دایدەخەم، لەم کاتەدا کە قسە لەگەڵ تۆدا دەکەم وا بۆ نزیکەی 30 خولەک دەبێت نۆرەم بۆ تەوالێت گرتووە و بەرم ناکەوێت، بۆیە داوای دەکەین ئەم گرفتەمان بۆ چارەسەر بکرێت."
لێدوانەکان: هاونیشتمانییەکی دیکەش لەبارەی گرفتی کەمی تەوالێتەوە لە سەنتەری شارەکان دەڵێت، "چۆن خواردن، جل و بەرگ بۆ مرۆڤ پێویستە، ئاواش تەوالێت پێویستە، بۆیە داوا دەکەین ژمارەی تەوالێتەکان لە بازاڕەکان زیاتر بکرێت".
-هاونیشتمانیەکی دیکەش دەڵێت: هیوادارم خەڵک ئەو ڕەفتارە تەرک بکەن کە لەنۆرەی تەوالێت فەرموو فەرموو لە یەکدی بکەن بۆ چوونە ژوورەوە، چوونکە بەڕاستی شتێکی جوان نییە دەتوانن لەجیاتی فەرموو فەرموو بڵێن، بڕۆ بڕۆ."
-ئافرەتێکیش قسەی بۆ ئاڤا کردووە، و داوای زیادکردنی توالێتی ئافرەتان دەکات و دەڵێت: ئێمەی ئافرەتان جاری وا هەیە چەندین کاتژمێر لە بازاڕ دەمێنینەوە، بۆیە مەعقول نییە ژمارەی تەوالێتی ئافرەتان ئێجگار کەم بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیامنێری ئاڤا ئەم گرفتەی بردە بەردەم قایمقامی هەولێر. نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لەبارەی گرفتەکەوە دڵنیایی دەدات و دەڵێت، لە پلانماندایە تەوالێتەکان زیاتر بکەین.
هۆکارە زانراوەکان: بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی شارەکەش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمی تەوالێت لە سەنتەری شار، بۆ داخستنی هەندێک لە مزگەوتەکان دەگێڕێتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی کاروگوزاری پێویست نییە تەوالێتەکان پاک بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: لە بازاڕەکانی سەنتەری شاری هەولێر 10 مزگەوت و 3 شوێنی گشتی تەوالێت هەیە، بەڵام هێشتا ئەم تەوالێتانە بەس نین بۆ ئەوەی نۆرەگرتنی بەردەم تەوالێتەکان کەم بکاتەوە، چونکە جگە لە ڕۆژ ئەم گرفتە لە شەوان زیاتر دەبێت، چونکە شەوانە بەشێک لە بازاڕەکان کراوەن و تەواو قەرەباڵخە، کەچی تەواوی تەوالێتەکان بە گشتی و مزگەوتەکان داخراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نزیکەی 300 کاندید لە هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاریی ورد لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی سەنگاو دەخاتەڕوو