ئاسایشی سلێمانی: لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی عەربەت هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 25 شوبات

دیمەنی گردبوونەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی لەسەر ڕێگەی عەربەت - سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی شەوی ڕابردووی شارۆچکەی عەربەت دەدات، سەبارەت بە دەستگیکردنی هاووڵاتیان جەخت دەکاتەوە، کە هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو 20-02-2025 لە نزیک شارۆچکەی عەربەت بەهۆی ڕێگری کردن لە تێپەڕبوونی ژمارەیەک بارهەڵگر لەلایەن مامۆستایان و هاووڵاتیان، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستبوو، بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون، هاوکات دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە بەشێکیان دەستگیرکراون، بەڵام دەزگای ئاسایش ڕەتیدەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: -
ــ وەک لایەنی جێبەجێکاری یاسا دەستبەجێ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان و سەلامەتی گیانی هەموو لایەک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێکاری یاسایی گرتەبەر بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.
ـــ هيچ كەس لەسەر ئەو گرژیانە دەستگير نەكراوه و هاووڵاتییە بريندارەكان لە نەخۆشخانه نەماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات