بانکی تی بی ئای ڕاکێشانی پارە لە دەرەوە ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
بانکی تی بی ئای ڕاکێشانی پارە لە دەرەوە ڕادەگرێت

هاوڵاتییەک لە کاتی ڕاکێشانی بڕێک پارە لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم

ئاڤا نیوز


بانکی عێراقی بۆ بازرگانی "TBI" لە ئاگادارینامەیەکدا ئاگاداری بەکارهێنەرانی دەکاتەوە کە ناتوانن لە ڕێگەی ڤیزا کارد و ماستەر کاردەوە لە ATMـەکان پارە ڕابکێشن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بانکی عێراقی بۆ بازرگانی دەڵێت: بەهۆی ئەو مەترسیانەی کە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی (ڤیزا و ماستەرکارد) دروست دەبن، بۆ دوورکەوتنەوە لەو مەترسیانە، ڕاکێشانی پارە لە ڕێگەی ئامێری ATM بە بەکارهێنانی ئەم کارتانە تەنیا لە دەرەوەی عێراق ڕاگیراوە.

 

زانیاریی زیاتر: بانکی عێراقی بۆ بازرگانی هاوکات بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەوە، دەتوانن کارت بەکاربهێنن بۆ پارەدان لە ڕێگەی ئامێرەکانی POS و online.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ