
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان گەیشتە داڤۆس، لە کۆڕبەندەکەدا چەندین دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ سەرکردە و کەسایەتییەکانی جیهان دەبێت.
بۆچی گرنگە: مەبەستی بەشداریکردنی سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆڕبەندەکەدا، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، هەروەها ڕای هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو پرسانەی لە کۆڕبەندەکەدا باس دەکرێن، دەخاتەڕوو.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرۆکوەزیران بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15-01-2024 بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، گەیشتە سویسرا.
زانیاریی زیاتر: کۆڕبەندەکە ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی (بونیاتنانەوەی متمانە) دەبەسترێت و چەندین تەوەری تایبەت بە وزە و سیستەمی بانکی و ژیری دەستکرد و چەند پرسێکی سیاسی هەنووکەیی، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان کۆدەبێتەوە، لە دیدارەکانیدا چەندین تەوەر و پرسی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی تاوتوێ دەکات، لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا، هەروەها بڕیارە لە پانێلێکیش بەشدار بێت کە تایبەتە بە ململانێ و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- ڕاپۆرت
- 44 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا