
ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە یەكێک لە مزگەوتەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە سەرۆکوەزیران دەستی لە دیاریکردنی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا هەبووبێت و نیگەرانی خۆشی دەردەبڕێت لەوەی هەندێک لە سیاسەتمەداران کار بۆ ڕاکێشانی دامەزراوە ئاینییەکان بۆ ناو گۆڕەپانی ململانێ لەسەر هەژموون و پۆستەکان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبی ڕۆژی یەکشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند، بەڵام لە عێراق بۆچوونەکان لەوبارەیەوە زۆر لە یەکتر جیاوازبوون، بە جۆرێک ئەنجوومەنی باڵای فەتوای عێراق و دەستەی زانایانی موسڵمانان یەکشەممەیان کردە جەژن، بەڵام دیوانی وەقفی سوننی و کۆمەڵەی فقهی عێراق گوتیان دووشەممە جەژنە، ئەمەش گومانی لای عێراقییەکان لە دیاریکردنی ڕۆژەکە دروستکرد.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند: باسکردن لەسەر دەستوەردانی حکومەت یان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیاریکردنی بینینی مانگ و دیاریکردنی وادەی جەژن، ناڕاستەو هیچ بنەمایەکی نییە".
- سەرۆکوەزیران باوەڕی هەیە و کار بۆ ئەو دەکات ئەو مافە بە دامەزراوە ئایینییەکان بدرێت لەو بوارانەی کە تایبەتە بەخۆیان و خۆشی لەو بابەتانە بەدوور دەخات.
- دامەزراوە ئاینییەکان و مەرجەعە ئاینی و مقهییەکان و دامەزراوە شەرعییەکان ئەوان لایەنی بەرپرسیارن لە دیارکردنی وادە و پرسە شەرعییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت