شێروان دووبەردانی: فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکەن
- عێراق
- 10 نیسان

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان فەرمیی نییە و پێویستیشی بە نیساب نییە، چونکە هیچ بڕیارێکی تێدا نادرێت، جەختیش دەکاتەوە کە بڕیاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەوەیە بەبێ دانانی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەن.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 1ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی کراوە لەسەر داواکاریی مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە ئەنجام دەدات، کە ماوەی چوار ڕۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە و داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان فەرمیی نییە بۆیەش پێویستی بە نیساب نییە، چونکە تیایدا تەنیا گفتوگۆ لەسەر داواکاری مامۆستایان دەکرێت و بڕیاری تێدا نادرێت، بۆیە ئەگەر 10 پەرلەمانتاریش ئامادەبن گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی شێروان دووبەردانی، بڕیاری کورد ئەوەیە بەبێ دانانی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە کارنامەی دانیشتن، بەشداریی هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ناکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ فەرمی نییە لەوانەیە چەند پەرلەمانتارێکی کورد تێیدا ئامادە بن، ئەوەش گرفتێک دروستناکات و پێچەوانەی بڕیاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






