شاخەوان عەبدوڵڵا: بەغدا هەنگاوی کرداریی بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال نەناوە
- عێراق
- 14 نیسان

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئەرکی "ئەخلاقی و یاسایی" پەرلەمانی عێراقی دەزانێت پشتگیری قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووان بکات و دەشڵێت، بەرپرسیاریێتی هەرە گەورە لەبەردەم حکومەتی فیدراڵییە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ یادی 37 ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالە کە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دژ بە خەڵک و خاک و ژینگەی کوردستان ئەنجامیدا و لە زنجیرەیەک شاڵاوی بەدوای یەکدا دەیان هەزار خەڵکی بێتاوانی کوردستانی ڕاپێچی بیابانەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کرد و لەگۆڕی بەکۆمەڵدا زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێنی کردن.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەرکێکی ئەخلاقی و یاسایی لەسەر پەرلەمانی عێراقە بۆ پشتگیرکردنی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووان، بەرپرسیاریێتی هەرە گەورەش لەبەردەم حکومەتی فیدراڵییە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووان چ بە گەڕاندنەوەی ڕووفاتەکانیان و چ لە ڕێگەی ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانیان، کە بەداخەوە دوای 20 ساڵ هیچ جۆرە قەرەبووکردنەوەیەک نەیانی گرتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە پرسی دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کە لە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرجەم فراکسیۆنەکان کرد دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدەن و ئاماژەی بەوەشکرد هەڵەبجەییەکان ئەمڕۆ چاوەڕێی ئەوەن پەرلەمانتاران لەسەرجەم فراکسیۆنەکان بە گیانێکی نیشتمانی بڕواننە ئەم پرسە و دەنگی بۆ بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






