
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی یاسایی ڕوونکردەوە لەبارەی چوارچێوە یاساییە نێودەوڵەتییەکان پەیوەست بە سەرۆککۆمارەکان دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، تەنیا لە یەک حاڵەت دەتوانرێت سەرۆکی وڵاتان لەکاتی چوونیان بۆ وڵاتێک دەستگیر بکرێن.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نۆیەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند, ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریای بۆ لوتکەی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشت کردووە کە بڕیارە 17ـی ئایار لە بەغدا بەڕێوەبچێت، دواتریش هەواڵی کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکە لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، کاردانەوەی زۆری لەنێوخۆی عێراق بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانی، پێشتر لە ڕیزەکانی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق شەڕی دژی هێزەکانی عێراق کردووە و دواتر پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە کردووە، دوای ئەوەیش بەرەی نوسرە لە سووریا پێش ئەوەی لە سووریا دەسەڵات بگرێتە دەست.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەلی ئەلتەمیمی، توێژەری یاسایی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرکردەکانی وڵاتان پارێزبەندی ڕەهایان هەیە بەرامبەر یاسا تاوانکارییەکانی وڵاتانی دیکە، ئەم پارێزبەندییەش کەسی نییە بۆ سەرۆکەکان، بەڵکو ئیمتیازێکی ئەو وڵاتانەیە کە نوێنەرایەتیان دەکەن، ڕێگری دەکات لە دەستگیرکردنیان لەکاتی چوونە ناو خاکی وڵاتانی دیکەدا.
شێوازی جێبەجێکردن: بە گوتەی تەمیمی یاساکە یەک حاڵەتی بەدەر کردووە، ئەویش ئەگەر سەرۆکەکە لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە داواکراو بێت و وڵاتی میواندار واژۆی لەسەر ڕێککەوتنی ڕۆمای ساڵی 1998 کردبێت، ئەوا ئەو دەوڵەتە پابەندە بەپێی یاسای ڕۆما ئەم سەرۆکە ڕادەستی دادگا بکات.
پێدراوە ڕاستییەکان: پێشتر ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەرکردبێت، ئاشکراشی کردبوو ئەو فەرمانی دەستگیرکردنەی بڵاوکراوەتەوە، ساختەیە.
لەلایەکی دیکەوە: عەقیل عەباس، توێژەری عێراقی دووپاتی کردەوە کە، هیچ دۆسیەیەکی یاسایی دژی ئەحمەد شەرع لە دادگاکانی عێراقدا نییە و ئاماژەی بەوەشکرد، توڕەیی شەقامی عێراقی لە کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و شەرع، خۆرسکانە نییە، بەڵکو هۆکاری سیاسی بەرنامە بۆداڕێژراوی لە پشتیەوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






