ئاڤا نیوز
کێشە 50 ملیۆن دۆلارییەکەی خەڵک و عەقارات باغی شەقڵاوە گرژی و شەڕەبۆکسی تێکەوت، ئەمەش بەهۆی چارەسەرنەکردنی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک.
چیرۆکی سەرەکی: کۆتایی ساڵی 2023 زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلاری 850 کاسبکار و خێزانی هەولێر و کوردستان لە کۆمپانیای عەقارات باغی شەقڵاوە دیارنەما، کە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری خانووبەرەیە لە کوردستان و عێراق و زیاتر لە 50 لقی هەیە.
خاوەن پارەکان کە خۆیان بە مافخوراو دەناسێنن، مانگی چواری ساڵی 2024 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی حکومەت کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە، حکومەتیش لە ئاستێکی باڵا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکهێنا، لیژنەکە چەند جارێک لەگەڵ خاوەن پارەکان و بەڕێوەبەر و خاوەنانی باغی شەقڵاوە دانیشتن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی زیاتر لە دوو مانگە لیژنەکە کۆتایی بە کارەکانی هێناوە، ڕاپۆرتی خۆیان بەوردی ئامادەکردووە و تەنانەت چارەسەریشیان داناوە، ڕاپۆرتەکەشیان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردووە. ئاڤا ئەمڕۆ هەوڵی دا قسە لەگەڵ لیژنەکە بکات، بەڵام بەردەست نەبوو.
خاوەن پارەکان چی دەڵێن: دوای ساڵێک کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە، کۆمپانیای باغی شەقڵاوە ئامادەنییە پارە یان موڵکەکانیان بداتەوە، تەنانەت وەڵامیشیان نادەنەوە.
چی ڕوویدا: ئەمڕۆ شەممە 19-4-2025، بەشێک لە خاوەن پارەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 60 کەس بوو، کۆبوونەوە و بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک چوونە بەردەم ماڵی خاوەنانی باغی شەقڵاوە، دروست چوونە بەردەم ماڵی حاجی هاشم فەقێ کەریم. دوو کەس خاوەنی باغی شەقڵاوەن، خاوەنەکەی تری ناوی حاجی محەممەد سابیر ئەبابەکرە، کوڕی حاجی هاشمیش بە ناوی د.ڕاستی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی باغی شەقڵاوەیە.
چەند کەسێک لە خاوەن پارەکان بە ئاڤایان گوت بۆ ئەوە چوون لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن چۆن کێشەکە چارەسەر بکەن، چەندجارێک لە دەرگای ماڵی حاجی هاشمیان داوە، بەڵام دەرگایان لێ نەکراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەوکات تەلەفۆن بۆ حاجی هاشم کراوە، ئەویش خۆی لەگەڵ تیمێکی پۆلیس گەڕاوەتەوە ماڵ و لەکاتی دابەزینیان لە ئۆتۆمبێل، پێش ئەوەی سڵاو بکەن بە بەرچاوی تیمەکەی پۆلیس هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵایان لە خاوەن پارەکان کردووە بە ماددەی تیرۆر، گوایە خاوەن پارەکان چوونەتە سەر ماڵی.
دواتر د.ڕاستی هاشم کە بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەیە بە بەرچاوی پۆلیسەوە هەڕەشەی لە خاوەن پارەکان کردووە، قسەی ناخۆشیان بەیەک گوتووە، گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە و شەڕەبۆکسی تێکەوتووە.
قووڵتر: خاوەن پارەکان دەڵێن ئەندامانی باغی شەقڵاوە دەستپێشخەرییان کردووە بۆ دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، چونکە ئەوان نیازێکی وایان نەبووە، تەنیا ویستوویانە لە زاری خۆیان ببیستن چ نیازێکیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، بەڵام ئەوان نەوەک ئامادەی گوێگرتن لە خاوەن پارەکان نەبوون، بەڵکو هەڕەشەیان کردووە.
دواتر حاجی هاشم و د.ڕاستی لەگەڵ تیمەکەی پۆلیس چوونەتە بنکەی پۆلیسی گەڕەکی نازناز بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر خاوەن پارەکان.
لەبەرامبەردا پۆلیس داوای لە خاوەن پارەکان کردووە ئەوانەی سکاڵایان دژی خاوەنانی باغی شەقڵاوە هەیە ئەوانیش سەردانی بنکەی پۆلیس بکەن و سکاڵا تۆمار بکەن.
ئەمەش بزانە: خاوەنان و بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای باغی شەقڵاوە زیاتر لە 70 سکاڵایان لەسەرە، کەچی تاوەکو ئێستا لەسەر سکاڵاکان بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیاکە تەنها دوو کاتژمێر لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراوە و دواتر بەکەفالەت ئازاد کراوە.
بۆچوونی باغی شەقڵاوە: عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا لە بنکەی پۆلیس چووەتە لای حاجی هاشم بەمەبەستی وەرگرتنی لێدوان و ڕوونکردنەوە و بۆچوونی ئەو، بەڵام بەتووڕەییەوە وتوویەتی: "قسە ناکەم، ڕازیش نیم ئێوە وەک ئاڤا کاری لەسەر بکەن".
ئەوەی پێشنیاز دەکرێت: خاوەن پارەکان داوا لە حکومەت دەکەن لەپێناو ئەوەی کێشەکە گەورەتر نەبێت، چارەسەرێک بدۆزرێتەوە و حکومەت کەیسەکە یەکلایی بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتی بازرگانی لە زاخۆ دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران بەرامبەر سزاکان خۆی ڕادەست ناکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن و بن سەلمان تاوتوێی پرسی "دەوڵەتی فەڵەستین" دەکەن
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتی بازرگانی لە زاخۆ دەکاتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە نۆژەنکردنەوەی یاریگای زاخۆ تەواو دەبێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%