
سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
هەرچەندە گفتوگۆكان بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەردەوامە، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەوە، درێژە دەکێشێت و دەكەوێتە دوای هەڵبژاردن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێكی باڵای حكومەتی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە، گفتوگۆكان لەنێوان عێراق و ئەمریكا لەبارەی كۆتاییهێنان بە ئەرکی سەبازانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە درێژ دەبێتەوە کە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریكا دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق جێگیر كردووە؛ لە سەرەتای ئەمساڵەوە، گفتوگۆکانی حکومەتی عێراق و ئەمریكا بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیپێكردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریكا، دوای شەڕی داعش لە 2017 كاری سەرەكیی هێزی هاوپەیمانان تەنیا ڕاهێنانە بە هێزە عێراقییەكان، پێشیانوایە پێویست ناكات باس لە كشانەوەی ڕاوێژكارە سەربازییەكان بكرێت.
زانیاریی زیاتر: مشتومڕی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پاش شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەستیپێكرد، ئەمەش دوای ئەوەی چەند گروپێك لە عێراق كە خۆیان ناوناوە "بەرەی بەرگری" وەك پشتیوانی بۆ فەڵەستینییەكان ناوەناوە هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





