
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق دەڵێت، سەردانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری وڵات بۆ کوەیت مانای وایە پێدەچێت بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی هەمواربکرێتەوە کە ڕێککەوتنی دەریایی نێوان عێراق و کوەیتی بە نادەستووری لە قەڵەمدابوو.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2023 دادگای فیدڕاڵی ڕێککەوتنی دەریایی خۆر عەبدوڵڵای لەنێوان کوەیت و عێراق بە نادەستووری لەقەڵەمدا، بەهۆکاری ئەوەی لە پەرلەمان دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتارانی بەدەستنەهێناوە کە مەرجێکی دەستوورییە بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان.
بڵاوکراوەی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەکەی فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بۆ کوەیت گرنگە و کاریگەریی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەبێت.
دادگاکە هەموو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی هەڵوەشاندووەتەوە کە حکومەتەکانی پێشوو بەڕەچاوکردنی دەستوور و یاسا و بڕیاری شەرعییەتی نێودەوڵەتی (833) واژۆیان کردووە.
باکگراوند: ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا ساڵی 2012 لەنێوان عێراق و کوەیت واژۆکرا، بەهۆی ئەو رێککەوتنەش عێراق مافی هاوبەشی لە ڕێڕەوی ئاوی خۆر عەبدوڵڵای لەدەستدا و رووبەرێکی فراوانی ئاوی لەسەر حیسابی عێراق درایە کوەیت، ئەوکاتیش ڕێککەوتنەکە ناڕەزایی لێکەوتەوە و مالیکی کە ئەوکات سەرۆکوەزیران بوو تۆمەتبارکرا بەوەی سازشی لەسەر مافی عێراق لە ڕێڕەوی دەریایی خۆرعەبدوڵڵا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






