
دیمەنی گواستنەوەی بریندارانی تەقینەوکەی بەندەر عەباس. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسەوە سەرەخۆشیی لە حکومەت و گەلی ئێران دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری کردن دەردەبڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەک لە بەندەری شەهید ڕەجائی لە شارۆچکەی بەندەر عەباس لە پارێزگای هورمزکان لە باشوری ئێران ڕوویدا، هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم 750 کەس برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: کۆماری عێراق سەرەخۆشیی لە حکومەت و گەلی ئێران دەکات، دووپاتیشی دەکاتەوە لەم ساتە پڕ لە ئازارانەدا پشتیوانییان دەبین، هاوکات هاوسۆزی قووڵی خۆمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ پێشکەشکردنی هەر پشتگیرییەک لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو کارەساتە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ کردووە پەیوەندیی بە هاوتا ئێرانییەکەی بکات بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکە و هاوکاریی خێرا پێشکەش بەو وڵاتە بکات.
زانیاریی زیاتر: بە فەرمانی محەممەد موحەدی، سەرۆکی داواکاری گشتیی ئێران لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و ورد لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، لێکۆڵینەوەکە بەدواداچوون بۆ ئەوانەش دەکات کە لە ڕووداوەکە تێوەگلاون یان کەمتەرخەم بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت