لە تێپەڕبوونی گەشتە نێودەوڵەتییەکاندا ئاسمانی عێراق ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکات
- عێراق
- 10 ئایار

نەخشەی ئاسمانی عێراق و چەند وڵاتێکی دراوسێ کە گەشتی هێڵی ئاسمانی پێدا تێدەپەڕێت
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە لە ژمارەیەکی پێوانەیی و بێ پێشینەدا، 700 گەشتی ئاسمانی فڕۆکە و هێڵە نێودەوڵەتییەکانی جیهان، ئاسمانی عێراقیان بۆ گەشتەکانیان بەکارهێناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان، هێڵە گەشتیارییەکانی جیهان ناچاربوون بۆ گەشتەکانیان ئاسمانی وڵاتانی دیکە بەکاربهێنن، بەوهۆیەش ئاسمانی عێراق پێشوازیی لە ژمارەیەکی پێوانەیی گەشتی ئاسمانیی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تۆمارکردنێکی پێوانەیی و بێ پێشینە لە ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانییانەی بەسەر ئاسمانی عێراقدا تێپەڕین، تۆمارکرا و گەیشتە 700 گەشتی ئاسمانی.
بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق:
- ئەم ژمارەیە بەرئەنجامی هەوڵ و کارنامەی حکومەت بووە بۆ بەهێزکردنی توانای کارکردن و پتەوکردنی پێگەی جیۆسیاسی عێراق، بەهۆی ئەوەی خاڵی پێکەوەبەستنی کێشوەرەکانە.
- تێکڕای ڕۆژانەی گەشتەکان لە ئاسمانی عێراق، سەرەتا 300 بۆ 350 گەشت بوو، دواتر بۆ 550 و 600 گەشت بەرزبووەوە، ئەمڕۆش گەیشتە 700 گەشت کە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ زیادبوونی متمانەی نێودەوڵەتی بە ئاسمانی عێراق.
- ژمارەیەک لە هێڵە ئاسمانییەکانی ئەوروپا و لەوانەش هێڵی ئاسمانی فەرەنسی، ئاسمانی عێراقییان کردووەتە دەروازەی سەرەکی گەشتەکانیان.
- "وەزارەتەکەمان لە گەشەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و بەتایبەت چاکسازیی لە سیستمی بەرزبوونەوە و نیشتنەوەی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکان بەردەوام دەبێت، تا گەورە کۆمپانیاکانی بواری گەشتەکان متمانەی زیاتر بە ئاسمانی عێراق بکەن و بۆ گەشتەکانیان بەکاریبهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






