
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ترەمپ لە ڕیازەوە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، "دەرفەتێکی نوێ بەو وڵاتە دەدەین".
وێنە گەورەکە: لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی وەبەرهێنانی ئەمریکی-سعودی، دۆناڵد ترەمپ باسی لە سزاکانی سەر سووریای کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای تاووتوێکردنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، "بڕیارمدا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرم"، بۆ ئەوەی دەرفەتێکی نوێیان پێ بدرێت.
- "بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا وەزیری دەرەوەمان لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی کۆدەبێتەوە و هەنگاوی یەکەممان ناوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا".
- سووریا شایەتحاڵی نەهامەتییەکی زۆر بووە، "حکومەتێکی نوێش هەیە کە هیوادارین لە گەیشتن بە سەقامگیری سەرکەوتوو بێت".
لەلایەکی دیکەوە: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە بڕیارەکەی ترەمپ کرد و وتی، "ئەم بڕیارە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی سەرەکی بۆ گەلی سووریا لەکاتێکدا دوای چەندین ساڵ لە شەڕی وێرانکەر بەرەو داهاتوویەکی سەقامگیر و خۆبژێوی و ئاوادانکردنەوەی ڕاستەقینە دەڕۆین".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سوپاسی بڕیارەکەی ترەمپی کرد و ڕایگەیاند، بڕیارەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر سووریا دەبێت و "هیواداراین سوود لەم هەنگاوە ببینرێت بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری و دووبارە بونیادنانەوەی سووریا بێت و هیوادارین ئەم بڕیارە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو سوورییەکان مسۆگەر بکات". هەمیشە سووریا شایەنی باشترینە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
19 ئەیلوول
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بەشێوازێکی جیاواز هەوڵی بەکرێگرتنی سیخوور لە ڕووسیا و جیهان دەدات