%7ی دانیشتووانی هەڵەبجە بەشدارییان لە پسووڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنیدا كردووە

شەیری بکە لە:
%7ی دانیشتووانی هەڵەبجە بەشدارییان لە پسووڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنیدا كردووە

بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک

ئاڤا نیوز


دوای پارێزگاکانی عێراق، لە هەرێمی کوردستانیش پڕکردنەوەی فۆڕمی پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی ئەپڵیکەیشتنەوە دەستی پێکردووە و یەکەم پارێزگا هەڵەبجەیە و تاوەکو ئێستا 7%ی دانیشتووانەکەی بەشدارییان کردووە.


لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە عێراق 85%ی پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک تەواو بووە و وەک ڕێزێکیش بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، سەرەتا لەو پارێزگایە دەستمان بە پرۆسەکە کردووە و پێشوازییەکی باش هەیە و لە ماوەیەکی کەمدا 7%ی دانیشتووانەکەی فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: ئەپڵیکەیشتنەکە لە هەموو مۆبایلێکی زیرەک هەیە ناوی پسووڵەی خۆراکە و ئەو کەسە ئەپڵیکەیشتنەکە لەسەر مۆبایلەکەی دادەبەزێنێت دەبێت فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی پڕبکاتەوە و وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: