هەواڵگری عێراق پێنج ڕۆژە سێ ئەندامی کەمپی مەخمووری دەستگیرکردووە و ئازادی نەکردوون
- هەواڵ
- 18 ئایار

مانگرتنی دانیشتوانی کەمپی مەخموور
ئاڤا نیوز
ماوەی پێنج ڕۆژە، سێ ئەندامی بەڕێوەبردنی شارەوانی کەمپی مەخموور لەلایەن هەواڵگریی عێراقەوە دەستگیرکراون و هێشتا ئازاد نەکراون. حکومەتی عێراق بە نوێنەرانی کەمپەکەی وتووە، "لووتکەی عەرەبی تەواو بێت ئازادییان دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، پێنج ئەندامی بەڕێوەبردنی کەمپی مەخموور لە بەغدا دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، لە کاتی گەڕانەوەیان لە بازگەی دەرچوونی بەغدا دەستگیرکران. ڕۆژی دواتر دوو لە ئەندامانی ئافرەتی شاندەکە ئازاد کران و ئەوانی دیکە ئازاد نەکراون.
ئەمانە ناوی ئەو ئەندامانەیە کە هێشتا هەواڵگری عێراق ئازادی نەکردوون:
٠ ئەحمەد شەهباز، هاوسەرۆکی بەڕێوەبردنی کەمپ.
٠ ئەتبان عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی شارەوانی کەمپ.
٠ بێوار ئەمین، وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەمپ.
لێدوانی فەرمی: فیلیز بۆداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەمپی مەخموور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو پێیان وتین ئەمڕۆ ئێوارە ئازاد دەکرێن، بەڵێنەکەیان نەبردە سەر، دواتر وتیان بەرپرسانی عێراق سەرقاڵی لووتکەی عەرەبین با تەواو بێت ئازادیان دەکەین، بەڵام هێشتا ئازاد نەکراون.
زانیاریی زیاتر: فیلیز بۆداک ئەوەش دەڵێت: سێ ڕۆژە بەرامبەر بازگەی عێراق خیوەتمان هەڵداوە تا ئازاد نەکرێن ئەو شوێنە جێناهێڵین و لە مانگرتن بەردەوام دەبین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی چواری ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق هاتنەدەرەوە و چوونە ژوورەوەی بۆ کەمپی مەخموور قورس کردووە. هەر کەرەستەیەک بۆ چاککردنەوەی خانوو بێت ناهێڵن بچێتە ناو کەمپ، ئەمە جگە لەوەی ڕێگری دەکەن گەنجانی کەمپەکە بچنە بەغدا بۆ کارکردن.
هۆکارە زانراوەکان: دانیشتوانی کەمپی مەخموور بە سوپای عێراقیان وتووە، ئەو ڕێکارە تووندانە بۆ؟ وتویانە ناسنامەکانتان بەسەر چووە. پێیان وتوون؛ بۆمانی نوێ بکەنەوە. بەڵام وتویانە، ئەو کۆمپانیایەی ناسنامەکان نوێ دەکاتەوە لە بەریتانیایە و ئەوان کارەکانیان سستە و تەواوی ناکەن.
باکگراوند: کەمپی "شەهید ڕۆستەم جودی" کە لە ناو خەڵک بە کەمپی مەخموور ناسراوە، لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچوغ، لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور بۆ کوردانی باکوور دروستکراوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسی لێ دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






