ئاڤا بەدواداچوون بۆ لێبوردنی تایبەت بۆ بەندکراوانی چاکسازییەکانی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 19 ئایار

دیمەنی زیندانێک
ئاڤا نیوز
ساڵی ڕابردوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبوردنی تایبەتی بۆ ئەو زیندانیانە دەركرد كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، دوای پشکنین ژمارەیەک بەندکراو ئازادکران و ئاڤا بەدواداچوون بۆ دوایین هەوڵی چاکسازییەکان لەوبارەیەوە دەکات.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە پشکنین بۆ ئەو بەندکراوانە دەکات کە سزای لە سێدارەدانیان هەیە و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بەگوێرەی ئەنجامی پشکنینەکان و خراپی دۆخی تەندروستییان بە بڕیارێکی تایبەت ئازاد دەکرێن، لە ساڵی ڕابردووشدا چەند کەسێک بەمشێوەیە ئازاد کران.
چیرۆکی سەرەکی: هاونیشتمانیانی دهۆک و کەسوکاری زیندانیان پێیان وایە لە دهۆک یەک گرووپی لەم شێوەیەی بەندکراوەکان ئازاد کراون، بەڵام لە هەولێر و سلێمانی خەڵکی دیکە ئازادکراون و دهۆک پشتگوێ خراوە، ئاڤا ڕاستی بابەتەکە ئاشکرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: جگە لەو ژمارەیەی لە چەند مانگی ڕابردوو لە تەواوی هەرێمی کوردستان ئازاد کراون، هیچ بڕیارێکی دیکەی تایبەت لەو بارەیەوە دەرنەچووە، هەروەها پرۆسەکە لە سەرانسەری کوردستان بە یەکسانی جێبەجی دەکرێت، واتە بە یەکجار لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەندکراوەکان ئازاد دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەندکراوانەی ئازاد دەکرێن، نەخۆشیی درێژخایەن، شێرپەنجە و شەلەل دەماغ و ڤایرۆسی جگەریان هەیە، یان جەڵتە لێی داون و لە بارودۆخێکی خراپدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






