
ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرچاوە ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، حکومەتی ئێران دەیەوێت کۆتایی بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی لەگەڵ ئەمریکا بهێنێت بەهۆی مەرجەکانی ئەو وڵاتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی سێشەممە 20-5-2025، کەناڵی سکای نیوز لە زاری سەرچاوە ئێرانییەکان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا پێداگیرە لەسەر ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە، تاران تا ئێستا پلانی نییە بۆ گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا، هاوکات هەڕەشەی کۆتایی هێنان بە دانوستانەکان دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران تاوتوێی ئەنجامدانی پێنجەمین گەڕی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەکات و تا ئێستا بڕیارێکی گشتگیر نییە بەهۆی مەرجەکانی ئەمریکا بۆ وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم.
ئەوەش بزانە: پێشتر ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گوتی، واشنتن ڕێگە نادات تاران تەنانەت 1%ی توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت و بە هێڵی سووری دەزانێت، عێراقچیش لە وەڵامی ئەو لێدوانە گوتی، ئێران بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم، چ بگاتە ڕێککەوتن یان نا لەگەڵ ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






