
مارۆکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەگەری هەیە سووریا تەنیا چەند هەفتەیەک لە ڕوودانی شەڕێکی نوێی ناوخۆوە دوور بێت. ڕوبیۆ داوای کرد هاوکاریی سەرکردایەتیی قۆناغی گوێزانەوەی سووریا بکرێت.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی دانیشتنێک بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران، گوتی "لە ڕاستیدا، لە هەڵسەنگاندنی ئێمەدا، ڕاشکاوانە، دەستەڵاتی کاتیی سووریا، بەگوێرەی ئەو ئالنگارییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەوانەیە چەند هەفتە، نەک چەند مانگ، دووربێت لە داڕمانی تەواوەتی و شەڕێکی ناوخۆیی ڕاستەقینەی گەورە، کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی وڵاتەکە تووشی لێکترازان دەکات."
ڕوبیۆ گوتیشی "بێمتمانەییەکی قووڵی ناوخۆیی لە سووریا هەیە، چونکە دەستەڵاتی بەشار ئەسەد پێکهاتەکانی سووریای کردوونەتە دوژمنی یەکدی".
باکگراوند: ئەم لێدوانەی ڕوبیۆ لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا کەوت و دواتریش بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریای دەرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن





