
باڵەخانەی دادگای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند لە پسپۆڕی ئەواندا نییە.
وێنە گەورەکە: دوای چەندینجار دواخستن، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگەی فیدراڵی عێراق پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی یەکلاکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتا پارێزەرانی کەیسەکە بە میدیاکانیان گوت: دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە بەستووەتەوە، هەروەها دوای کردنەوەی هەژماری بانکی پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە، بەڵام لە دەقی بڕیاری دادگادا ئەوە نەهاتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدراڵی عێراق ڕوونیکردووەتەوە؛ بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.
گۆشەیەکی دیکە: وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 7-1-2024 لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە و دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکان لەلایەن بەغدا، پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە.
بۆچی گرنگە: بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2016ـەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





