
وێنە ئەو قوتابییە سەربازەی بەهۆی گەرماوە لە ناسرییە گیانی لەدەست دا
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی عێراق لەسەر گیانلەدەستدانی دوو قوتابی کۆلێژی سەربازی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: دامەزراوەی سەربازیی لە عێراق کەموکورتی ڕێکخراوەیی و کارگێریی هەیە. ئاماژەش بەوە دەکات، ئەرکە پەرلەمان لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە 18-05-2025، قوتابیانی خولی (89)ی کۆلێژی سەربازی لە ناسرییە، لە کاتی پرۆسەی پێشوازیکردن و وردبینیکردنی ناوی قوتابیانی پێشکەشکار و دابەشکردنیان بەسەر یەکەکاندا، بەهۆی بەرکەوتنیان بە تیشکی خۆر و بێ ئاوی، دوو قوتابی گیانیان لەدەست دا و نۆ قوتابی دیکەش بەهۆی هیلاکی و ماندووبوونەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خالید عوبەیدی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق و وەزیری پێشووتری عێراق ڕایگەیاند: ئەوەی ڕوویدا ناتوانرێت بە ڕووداوێک یان هەڵەیەکی تاکەکەسی هەژمار بکرێت، بەڵکو ئاماژەیەکی جددییە بۆ کەموکوڕیی کارگێڕی و ڕێکخراوەیی لە میکانیزمەکانی ڕاهێنان و چاودێری لەناو دامەزراوەی سەربازیدا، ئەرکی ئێمە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پێکهێنانی تیمێکە لە پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە تا بزانین چی ڕوویداوە و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکات.
عوبەیدی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەفسەرەکان بەڕێگەی تووند و فشاری زۆرەوە ڕاهێنانیان پێناکرێت، بەڵکو بەپێی شێوازە سەربازییە مۆدێرنەکان و بەپێی بنەمای هۆشیارانە و ئامادەکاریی دەروونی و ڕاهێنانی هاوسەنگ و وردە وردە، لە ژینگەیەکدا کە ژیانی ئەندامان بپارێزێت و تواناکانیان بەرزبکاتەوە ڕاهێنانیان پێدەکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو هۆیەشەوە پێشتر، ئەحمەد موسەوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری بەرگریی کرد، هاوکات داواشی لە پەرلەمانی عێراق کرد لێپرسینەوە لەو وەزیرە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






