ئەمریکا کار بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتییە ونبووەکانی لە سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 ئایار

ژمارەیەک کەس وێنەی هاووڵاتییانی ونبوویان بەدەستەوەیە
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا ڕێککەوتوون لەسەر کارکردن بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو ئەمریکییانەی لەو وڵاتەدا لەمیانەی جەنگدا ونبوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "حکومەتی نوێی سووریا ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر هاوکاریکردنی ئەمریکا لە دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی هاوڵاتییانی.
بۆچی گرنگە: بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سووریا، چەندین هاووڵاتی ئەمریکیی لە وڵاتەکەدا ونبوون، بۆیە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سووریا هەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدات، لەوانەش ئوستن تایز کە ڕۆژنامەنووسێكی ئەمریکی بوو لەمیانەی ڕووماڵکردنی شەڕ ونبووە، ماجد کەمالما،ز چارەسەرکاری دەروونی سووری-ئەمریکی و کایلا مۆلەر، چالاکوانی مافی مرۆڤی ئەمریکی، ئەمانە لەو کاتەوە شوێنیان دیار نییە.
ئەمەش بزانە: تۆم باراک کە ئێستا باڵیۆزی ئەمریکایە لە تورکیا، وەک نێردەی تایبەتی واشنتن بۆ سووریا دەستنیشان کراوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەردانی سووریا بکات و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانی هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






