
سوپای ڕووسیا لە ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئۆکراینا ڕایدەگەیێنێ، ڕووسیا نیازی نییە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت و ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە.
چی ڕوودەدات: جەنگی سێ ساڵەی ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، تائێستا هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە نییە. ڕووسیا و ئۆکراینا لە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی بەردەوامن. بەردەوامی ئەم هێرشانەش لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە ڕەخنەی زۆری لێدەگرێت، بەتایبەت لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا ڕووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کیێڤ و ئۆکراینا ئەنجامداوە، ئێستا یەکێتیی ئەوروپا داوای سەپاندنی سزای زیاتر بۆ سەر ڕووسیادا دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ڕووسیا نیازی کۆتاییهێنان بە جەنگی نییە و هەموو نیشانەکانیش ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە، ئەمە نیشانەی سووکایەتیکردنی مۆسکۆیە بۆ هەموو ئەوانەی هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی دەدەن. بەڵگەی زۆر هەیە کە ڕووسیا خۆی بۆ هێرشێکی نوێ ئامادە دەکات. هیچ نیشانەیەک نییە پووتین بە جددی بیر لە چارەی دیپلۆماسی بکاتەوە.
کاردانەوەکان: سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند بە هاوتا ڕووسییەکەی داوە سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ئۆکراینا و دەشڵێت، پووتین ئێستا بەتەواوی شێت بووە، سەپاندنی سزای نوێ بەسەر مۆسکۆ ئێستا یەکێکە لە بژاردەکانی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






