
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، وێنە: نووسینگەکەی
ئاڤا نیوز
ڕەوتی سەدر لە ئێستاوە دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو و هەوڵ دەدات حکومەتی زۆرینە پێکبهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسیی کورد و سوننە دەستی بە گفتوگۆ کردووە.
وێنە گەورەکە: ڕەوتی سەدر دوای دوو ساڵ دابڕان لە پرۆسەی سیاسی، ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕەوتی سەدر بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی هاوپەیمانی ناکات و نابێتە بەشێک لەو حکومەتەی ئەوان پێکیبهێنن.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵا لە دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر دەڵێت: "سەدرییەکان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیان بایکۆت کرد، بەوپێیەی ڕەوتەکە ئەو ئەنجوومەنانە ڕەتدەکاتەوە، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە بەهێزی بەشداری دەکات".
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەشی هەڵبژاردنی ڕەوتی سەدر چەند ڕۆژێکە دەستی بە گفتوگۆ و ئامادەکاری کردووە لەپێناو ئەوەی ئەمجارە زۆرترین کورسی بەدەستبهێنن و بتوانن بەبێ بەشداری چوارچێوەی هەماهەنگی حکومەتی زۆرینە پێکبهێنن، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسیی کورد و سوننە دەستی بە گفتوگۆ کردووە .
زانیاریی زیاتر: ڕەوتی سەدر گرنگی نادات بەوەی شێوازی هەڵبژاردن چۆن بێت، بە شێوازی فرەبازنەیی بێت لەنێو پارێزگایەک یان هەر پارێزگایەک بازنەیەک بێت، چونکە دەتوانن جەماوەریان کۆنترۆڵ بکەن و ئاراستەیان بکەن دەنگ بە کێ بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





