پەیامێکی نوێ لە حکومەتەوە لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری: نابێت خەڵک زەرەرمەند بێت
- هەواڵ
- 28 ئایار

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، زۆرینەی پڕۆژەکانی حکومەت لە سەرەتاوە دەنگی دژ هەبووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە لە خزمەتی خەڵکە. لەبارەی پرۆژەی ڕووناکیشەوە دەڵێت، "نابێت خەڵک لە پڕۆژەی ڕووناکی زەرەرمەند بن."
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی کە کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات، لە بەشێکی زۆری شارە گەورەکان تەواوکراوە، بڕیاریشە لە کۆتایی ساڵی 2026 بگاتە هەموو هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "کارەبای 24 کاتژمێری پرۆژەیەکی گرنگ و پێویستە بۆ کوردستان و بۆ بەرژەوەندیی خەڵکە. حکومەت پرۆژەی زۆر گەورەی لە بەرژەوەندیی خەڵک دەستپێکردووە.
پێشەوا هەورامانی دەشڵێت، زۆرینەی پڕۆژەکانی حکومەت لە سەرەتاوە دەنگی دژ هەبووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە لە خزمەتی خەڵکە. بە دروستکردنی ژێرخانیش، کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "نابێت خەڵک لە پڕۆژەی ڕووناکی زەرەرمەند بن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی داتاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە 600 هەزار هاوبەشی کارەبا لەو سیستمە سوودمەند بوونە، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای هاوبەشانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ملیۆنێک و 885 هەزار و 270 هاوبەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا