ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بڕیاری وەزیری دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان دەڵێت، "پێویستە لایەنە کوردییەکان پێکەوە بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو پرسەوە بدەن."
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، لەڕێگەی نووسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە بەغدا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای راگەیاند: ئەو کارەی وەزیری دارایی عێراق بڕیارێکی هەڵەیە و لە کاتێکی زۆر خراپیشدا داویەتی، چونکە عێراق خەریکە جەژنانە بەسەر فەرمانبەرەکانیدا دابەش دەکات، بەڵام نەک هەر مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی کوردستان نانێرێت، بەڵکو وەزیری دارایی دەڵێت: مووچەی مانگەکانی داهاتووش نانێرم.
د. جەمال کۆچەر دەشڵێت، پێویستە هەرێمی کوردستان چەند هەنگاوێکی جددی بنێت و کار بکەین بۆ ئەوەی بودجە و مووچەی لە یەکتر جیا بکرێنەوە، چونکە دادگای فیدڕاڵی گوتویەتی، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان وەک فەرمانبەرانی عێراق مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بۆیە دەبێت فشار لە دادگای فیدڕاڵی بکرێت کە بڕیارێکی ڕوون و ئاشکرا لەبارەی مووچە بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی جەمال کۆچەر، پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای دانیشتنێکی بەپەلە لە چوارچێوەی هەماهەنگیی بکات و ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا پێیان بڵێت یان مووچە و بودجە لە یەکتر جیا بکەنەوە، یان ئێمە لە بەغدا دەکشێینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






