فەرمانبەرانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی سکاڵا دژی نەناردنی مووچە تۆمار دەکەن
- هەواڵ
- 1 حوزەیران

دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دژی ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پەسەند کرد و دەڵێت، تاوتوێی دەرکردنی فەرمانێکی سالاریش دەکات بۆ بەردەوامیدان بە ناردنی مووچە تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکە.
وێنە گەورەکە: بەپاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پشکی لە بودجەدا تەواوبووە و داهاتی ناوخۆشی ڕادەستنەکردووە، ڕۆژی 28ی ئایار تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، چیتر مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج ناکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدڕاڵی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سکاڵایەک تۆمارکراوە و تیایدا داوای بەردەوامیی ناردنی مووچە لە کاتی دیاریکراوی خۆی بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی کراوە، هاوکات داواشکراوە، فەرمانێکی سالاری (ئەمر وەلائی) دەربکرێت و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ پابەند بکرێت بە ناردنی مووچە، لە ناوەڕۆکی بڕیارەکەی پێشووی دادگای فیدڕاڵیدا هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و کوردستانیش پابەندکراون بە بەبانیکردنی مووچە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، داواکارییەکە بە ژمارە (104/ فیدڕاڵی/ 2025) تۆمارکراوە و بنەمای یاسایی هەیە، لە زووترین کاتیشدا بڕیار لەسەر داواکاریی دەرکردنی فەرمانە سالارییەکە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ڕۆژی شەممە، د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. دواتر لە دوو ڕاگەیێنراودا، جەختیان لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا سەبارەت بە پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە، وەک لە دەستوور و یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە.
لەلایەکی دیکە: هاوکات هەر ڕۆژی شەممە لە پیرمام، لەسەر داواکاریی پارتی، کۆبوونەوەی نێوان لایەنە کوردییەکان سەبارەت بە بڕیاری نەناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بەڕێوەچوو. هەموویان هاوڕابوون کە "گشت بژاردەکان بە کراوەیى دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان. هاوکات هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە لە دژی هەرێمی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت






