
پێشوازی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ستیڤن ڤاگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و شاندی یاوەری
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەخت لەسەر پێویستیی هاریکاری نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکاتەوە، هەردوولاش بە گرنگییەوە لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان دەڕوانن.
وێنە گەورەکە: عێراق و ئەمریکا لە هەوڵی زیاتری پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەسەر ئاستە جیاوازەکان بەردەوامن، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان، ئاسایش، وزە و هاوکات ڕێککەوتنی ستراتیژیی لەنێوانیادا واژۆ کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ستیڤن ڤاگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکەی.
ڕاگەیێنراو فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی هیوای سەرکەوتنی بۆ ستیڤن ڤاگن لە ئەرکەکەیدا خواست، جەختی لەسەر پێویستیی هاریکاری نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان کردەوە، بەپشتبەستن بە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی و ڕاوێژ لەنێوان هەردوولادا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان، ئاسایش، وزە، پەروەردە، وەبەرهێنان و چالاکییەکانی کەرتی تایبەت.
لە بەرامبەردا: ڤاگن، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد و پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بۆ هاوبەشی لەگەڵ عێراق لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاکان دووپات کردەوە، هاوکات جەختی لەسەر کارکردن بۆ هاتنەناوەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ گۆڕەپانی وەبەرهێنان و هاوبەشی لە عێراق کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە