
لی جای میونگ، سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور
ئاڤا نیوز
دوای ململانێیەکی توندی نێوان لایەنەکانی ئەو وڵاتە، کۆریای باشوور سەرۆکی نوێی هەڵبژارد و بەڵێنی دا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆریای باکوور ئاسایی بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بە بەشداری ڕێژەیەکی زۆر لە دەنگدەران، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو و لی جای میونگ کاندیدی پارتی دیموکراتی چەپ زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا.
لێدوانی فەرمی: لی جای میونگ سوپاسی ئەو دەنگدەرانەی کرد بە متمانەیان پێداوە و ڕایگەیاند، "هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرپرسیارێتی و ئەرکە گەورەیەی کە پێم سپێردراوە، بۆ ئەوەی لە ئاست چاوەڕوانیی گەلەکەماندا بم.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور گوتی، "دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆریای باکوور ئاسایی بکەینەوە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کیم مون سۆ، کاندیدی کۆنەپەرستی کۆریای باشوور پیرۆزبایی لە ڕکابەرەکەی کرد و ڕایگەیاند، "هەڵبژاردنی خەڵک قبووڵ دەکەم و پیرۆزبایی لە کاندیدی هەڵبژێردراو، لی جای میونگ دەکەم".
زانیاریی زیاتر: لی جای میونگ بە بەدەستهێنانی 49.4% دەنگی دەنگدەران بە ڕێژەیەکی گەورە پێش کیم مون سۆ کەوت کە 41.2% دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






