نێچیرڤان بارزانی: بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی هاووڵاتییان هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینەبەر
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی تایبەتدا کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویکردەوە دەڵێت: لەم بۆنه پيرۆزهدا بانگەواز نوێ دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی گيانى لێكگەیشتن و تێپەڕاندنی كێشه و ئاڵنگارييهكان.
وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندە دەستووری و یاساییەکانی جێبەجێ کردووە، بەڵام بەغدا بەردەوام گوشار دەخاتە سەر هەرێمی کوردستان و بیانووی نوێ بۆ نەناردنی شایستە داراییەکانی دەدۆزێتەوە، لە نوێترین پێشهاتیشدا وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوێک بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی دا. بەهۆی ئەم پێشهاتەشەوە بەشێکی زۆر سەرکردە سیاسییەکان پەیامی جەژنە پیرۆزەکەیان ناردنی پەیامبووە بۆ هاووڵاتییان و دەسەڵاتدرانی بەغدا بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: بهبۆنهى هاتنهوهى جەژنی قوربانهوه، جوانترين و گهرمترين پيرۆزبايى پێشکەش بە هەموو موسڵمانان له ههرێمى کوردستان، عێراق و جيهان دهکهم. له خواى مهزن داواکارم جهژن به خێر و خۆشى بگهڕێتهوه و ئارامى، ئاسوودهيى و کامهرانى بۆ ههمووان لهگهڵ خۆيدا بهێنێت.
- لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکردووە، داکۆکى له واتا و ماناکانی جهژن له قوربانیدان و بەزەیی و ئاشتبوونهوه دهکهين. بانگەواز نوێ دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی گيانى لێکگەیشتن و هاوکاری و کارکردنی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی کێشه و ئاڵنگارييهکان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ هەموو هاووڵاتیيان.
- کێشهى مووچهخۆرانی هەرێمی کوردستان، دهبێ به گفتوگۆ و لێکگهيشتن، لهسهر بنهماى دەستوور و یاسا و ڕێککەوتنەکان چارهسهر بکرێت که خزمەت بە بەرژەوەنديی گشتيى وڵات بکات. کوردستانييان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر.
- هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی نوێ بۆ باڵادەستکردنی زمانی لۆژيک و بەرپرسیاريهتيی هاوبهش، بە شێوەیەک دڵنیايى لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو پێکهاتهکانى عێراق بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






