سوودانی بۆ حاجییە عێراقییەکان: خزمەتکردنتان ئەرکی ئێمەیە لە هەر کوێیەک بن
- هەواڵ
- 7 حوزەیران

دوو حەجخوازی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەفەرکردنیان بۆ سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەدواداچوون بۆ دۆخی حاجییە عێراقییەکان لە سعودیە دەکات و ڕایدەگەیێنیت، "خزمەتکردنتان ئەرکی ئێمەیە لە هەر کوێیەک بن".
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 30 هەزار کەس بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیەیان کردووە، دوای وەستان لە کێوی عەرەفە، یەکێک لە پایە گرنگەکانی حەجیان ئەنجامدا و حاجیان گەڕانەوە مینا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی لەمیانی پەیوەندییەکەدا جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی عێراقییەکان لە هەموو شوێنێک کردەوە.
لە هەمان کاتدا: ئاماژەی بەوەشکردووە، "پابەندبوونی دەستەی حەج بە ڕێنماییەکانەوە، کارئاسانی بۆ کردوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە حاجییەکان".
لەلایەکی دیکەوە: ئەم پەیوەندییەی سوودانی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان، بەشێک لە حاجیانی عێراق لە ژێر خێمەکانی مینا گلەییان لە پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزریانە هەبوو، کە پێشکەش بە عێراقییەکان کراوەوە و کەسێک ڤیدیۆی ژێر خێمەکەی خۆیانی گرتووە و باس لە خراپی خزمەتگوزارییەکان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






