
ساتی بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەک لە ئێران
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران و ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە چەند ناوچەیەکی دیکەی تارانی پایتەختی ئێرانیان بۆردوومان کرد؛ لەوانە فڕۆکەخانەی میهراباد لە تاران و چەند ناوچەیەک شاری ئەسفەهان.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 3:30ـی خولەکی بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ئیسرائیل لە ڕێگەی 200 فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمی و شوێنی نیشتەجێبوونی دەیان فەرماندەی سوپا و زانای ئەتۆمیی ئێران. لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا کاتژمێر 9:30ـی خولەکی ئەمشەو، ئێران "هێرشی تۆڵە"ـی دژی ئێران دەستپێکرد و بە مووشەکی بالیستیکی- کە بەگوێرەی میدیای ئێران ژمارەیان 150 مووشەک بوو- ئەو وڵاتەی بۆردوومان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەناڵی 12ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە چەند ناوچەیەکی لە ئێرانیان بۆردوومان کردەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، یەکێک لەو شوێنانەی کراوەتە ئامانج، فڕۆخانەی میهراباد بووە لە تارانی پایتەخت. هەر لەو هێرشانەدا لە شاری ئەسفەهان دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە کە بەگوێرەی میدیاکانی ئێران بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە بووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمیی ئێرانی بڵاویکردەوە، دەنگی ژمارەیەک تەقینەوە لە تارانی پایتەخت بیستراوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: پاش ئەو هێرشە مووشەکیەی کە ئێران کردیە سەر ئیسرائیل، نزیکەی 63 کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت لە قەرەهەنجیر وەستێنراوە و گرفت دروستبووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
17 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
18 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت لە قەرەهەنجیر وەستێنراوە و گرفت دروستبووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون





