بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون

شەیری بکە لە:
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون

دیمەنی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی واشنتن. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

چەندین فڕۆکەخانەی گەورەی ئەمریکا بەهۆی کەمکردنەوەی 4%ـی گەشتەکان و کەمی کارمەندەوە گەشتەکانیان دواکەوتوون یان هەڵوەشاونەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری ئەمریکا دروست کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی کەمی کارمەندەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لە سێ فڕۆکەخانەی گەورەی شاری نیویۆرک دواخراون.

زانیاریی زیاتر: بۆ کەمکردنەوەی 4%ـی گەشتەکانی 40 فڕۆکەخانەی گەورەی ئەمریکا، کۆمپانیا گەورەکانی گواستنەوەی ئەمریکی ئەمڕۆ ناچاربوون ژمارەیەک لە گەشتەکانیان هەڵبوەشێننەوە.

بەپێی داتاکان لە نێوان ڕۆژی هەینی بۆ ڕۆژی یەکشەممە، هەزار و 700 گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندراونەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی پەسەندنەکردنی پڕۆژەیاسایی بودجەی ساڵی 2026ـی ئەمریکا لەلایەن کۆنگرێسی ئەو وڵاتە، ئیدارەی ترەمپ ناتوانێت مووچەی کارمەندانی دابین بکات، ئەمەش گرفتی بۆ زۆربەی سێکتەرەکان دروست کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ