ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم زانیاری لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 15 حوزەیران

کورە ئەتۆمییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت، هیچ ئاگادارکردنەوەیان پێنەگەیشتووە کە ئاماژە بەوەبکات وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران کە ئێستا لە قۆناغی دروستکردندان، زیانیان بەرکەوتبێت و ببنە مەترسی لەسەر دانیشتووان.
وێنە گەورەکە: سێ ڕۆژە شەڕ و پێکدادانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، لەو ماوەیەشدا بەشێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، لە وێستگەکانی فۆردو و خوندابی ئەتۆمی ئێران هیچ زیانێک تۆمارنەکراوە، بەڵام لە لە وێستگەی ئەتۆمی ئەسفەهان چوار دامەزراوە زیانیان بەرکەوتووە، زیانەکانیش نەبوونەتەهۆی مەترسی بۆ دەرەوەی وێستگەکە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی هەینیش ئاژانسی ئەتۆمی ئێران بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەیان زیانێکی کەم و سنوورداریان بەرکەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






