بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان دەدات
- کوردستان
- 16 حوزەیران

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاشكرای دەكات، ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان تاوەكو 30ـی ئەم مانگە، بڕیاری دەسەڵاتی فرۆكەوانیی مەدەنی عێراقە و سەرجەم فرۆكەخانەكانی عێراق دەگرێتەوە و هیچ پەیوەندی بە درۆنەكەی شەوی ڕابردووی ئاسمانی هەولێرەوە نییە.
وێنە گەورەكە: لە بەشێك لە میدیا عێراقییەكان وەها بڵاوكراوەتەوە كە پاش درۆنەكەی شەوی ڕابردووی ئاسمانی هەولێر، گەشتە ئاسمانییەكان لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تاوەكو 30ـی ئەم مانگە ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی جەنگ و جووڵەی فرۆكەی جەنگی و مووشەك و درۆن،ئاسمانی عێراق جگە لە فرۆكەخانەی بەسڕە، تا 30ـی ئەم مانگە بە داخراوی دەمێنێتەوە، نە ئێمە وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان و نە عێراقیش، ناتوانین بڕیار لە دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بدەین، تاوەكو ئاسمانی ناوچەكە لە جەنگ پاك نەبێتەوە.
- بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دووپاتیشی كردەوە، دیار نییە كەی گەشتە ئاسمانییەكان دەستپێدەكاتەوە تا دۆخی ناوچەكە ئاسایی نەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ گەڕانەوەی عێراقییەکان لە وڵاتانی كەنداو، تەنیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسڕە کراوەیە، ئەوەش دوای بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی بە درێژكردنەوەی ماوەی كردنەوەی فرۆكەخانەكە لە کاتژمێر 4:00ی بەیانی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو.
كاریگەری و لێكەوتەكان: تا دوێنێ زیاتر لە 220 گەشتی ئاسمانی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشێنرایەوە، هاوكات نزیكەی 5 هەزار تكت كە لەلایەن گەشتیارانەوە كڕدراوە و سوودیان لێ نەبینراوە. بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو گەشتیارانەی تكتی فرۆكەیان كڕیوە، فرۆكەخانەی هەولێر ناتوانێت قەرەبوویان بكاتەوە، بەڵكو گەشتیاران دەبێت لەگەڵ هێڵەكانی ئاسمانی لەمبارەیەوە گفتوگۆ بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






