پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 حوزەیران
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
هەرچەندە عێراق فشار لە ئەمریکا دەکات کە ڕێگە نەدات فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەئاسمانی عێراقدا تێپەڕن، کەچی کەناڵی حەدەس بلاویکردووەتەوە کە ژمارەیەک فڕۆکەی ئیسرائیلی ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران. لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیەکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، ئەو سیستمی بەرگریانەی سوپای عێراق دایناون، هیچیان کار ناکات و کارپێکردنی لەدەست ئەمریکایە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە عێراق بە فەرمی فشار لە ئەمریکا دەکات کە ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بەکار نەهێنێ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە بەزاندنی ئاسمانی عێراق، حکومەتی عێراقیش بە فەرمی دانی بەوە ناوە کە ئەم چەند ڕۆژە فڕۆکەی ئیسرائیلی بە ئارەزووی خۆیان هاتوون بە ئاسمانی عێراقدا هاتووچۆیان کردووە.
لێدوانی فەرمی: هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بەکەناڵی حەدەسی سعودی وتووە، چەندین فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی هاتوونەتە ئاسمانی عێراق و لەوێوە چوون بۆ ئاسمانی ئێران بۆ هێرشکردن.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی ئەمنی عێراق بە فرانس پرێسی وتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا عێراق بە فەرمی داوای لە ئەمریکا کردووە، ڕێگە بە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل نەدات کە بێنە ئاسمانی عێراقەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە کۆبووەوە، دوایی ڕایگەیاند کە "بەهەموو شێوەیەک بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەبو ئالا وەلائی، فەرماندەی کەتیبەکانی سەیدشوهەدای نزیک لە ئێران دەڵێ: ئەو سیستمی بەرگرییە ئاسمانییەی کە چەند ڕۆژێکە سوپای عێراق لە هەندێک شوێن دایناون بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق، یەک دانەیان کار ناکات، چونکە سویچەکانیان لای ئەمریکییەکانن و هەموویان کوژاندوونەتەوە.
هەر بۆیە ئەمرۆ لە پەرلەمانی عێراق باسی ئەو بابەتەش کرا، یەکسەر بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێندرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشت بکرێن، بۆئەوەی بزانرێت ئەو سیستمانە بۆ کار ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ئەتۆمی دابماڵرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە